وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ نیە

26-05-2020 03:49

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی ئێستادا نیە.

ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە.

لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت.

جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
26 ئایار 2020

 

ئه‌م بابه‌ته 58