لە هەولێر هێرشکرایەسەر بارەگای کەنەکەو کوژراو هەیە

18-09-2023 07:58

پەرەگراف

لە هەولێر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) ڕوبەڕوی هێرش بوەوەو ئەندامێکی کەنەکە کوژرا.

میدیای نزیک لە پەکەکە لە زاری شکوروڵا حەمەدەمین ئەندامی کەنەکە بڵاویکردەوە "نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەنیا هەڤاڵ دەنیز هێڤی لە بارەگا بووە، کەسێکى نەناسراوو چووەتە ژوورەوەو لەلای دەرگای بارەگاکە تیرۆری کردوە و هەڵهاتووە".

دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە بارەگاى کەنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هێشتا هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیاریی و لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.