پەیامێك لە مەكتەبی سیاسی پارتییەوە بۆ یەكێتی

31-05-2020 01:26

پەرەگراف

مەكتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەوە پەیامێكی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە كردو تێیدا داوادەكات هەوڵی جددی بدرێت بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزی‌و یەكدەنگیی.

دەقی پەیامەكە

بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

31ـی5ـی2020