ئەمڕۆ لە سلێمانی تووشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە؟ تەندروستی وەڵام دەداتەوە

01-06-2020 09:27

پەرەگراف

لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ئەمڕۆ چەند حاڵەتێكی گیانلەدەستدان هەبوون كە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێدەكرێت، نمونە لەو مردووانە وەرگیراوە بۆ پشكنین، بەڵام هێشتا ئەنجامەكان دەرنەچوون.

د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ پەرەگراف وتی "ئەنجامی پشكنینی هیچ كەسێكی ئەمڕۆ دەرنەچووە".

لەوەڵامی ئەوەی ئایا كەس هەیە گیانی لەدەستدابێت‌و گومانی كۆرۆنای لێ بكەن؟ د.هێرش وتی"خەڵك هەیە گیانی لەدەستداوەو هەركەسێك گیانلەدەستبدات نمونەی لێوەردەگرین بۆ پشكنین بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە كۆرۆنایە یان نا".

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو نەخۆشخانەی پێشتر پشكنینیان پۆزەتیڤ بووەو تووشی ڤایرۆسەكە بوون ئەمڕۆ كەسیان گیانیان لەدەست نەداوە.