تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

02-06-2020 12:06

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ٣٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٨)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٢٣٣) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٨٨٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٤١) لە هەولێر، (٦٤) لە سلێمانی، (٦٨٣) لە دهۆك. وە (١١٣٤٥) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٦٩) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٣٦٥) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٥٦١) هەولێر، (٣٨٢) سلێمانی، (٣٧٦) دهۆك، (٢٤) هەڵەبجە، (٢٢) سۆران. دەرەنجام (٣٥) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ: ئافرەتێكی تەمەن (٤٩) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی مەنتكاوەی شاری ھەولێرە.
پارێزگای سلێمانی (٢٨) پۆزەتیڤ:
• ناو شاری سلێمانی (١٦) پۆزەتیڤ: (١٢) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٢)، (٥٠)، (٤٦)، (٣٨)، (٣٣)، (٣٣)، (٣١)، (٢٩)، (٢٦) و (٤) ئافرەت تەمەنیان (٧٣)، (٧٠)، (٥٤)، (٥٠) ساڵ، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەبووە و پشكنینیان بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، یەك دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتووی قەزای پێنجوین، ئەوانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
• ئیدارەی گەرمیان (١٢) پۆزەتیڤ : (٧') ئافرەت تەمەنیان (٧٤)، (٥٥)، (٥٢)، (٤١)، (٤١)، (٣٢)، (٣١) ساڵ و (٤) پیاو تەمەنیان (٤٥)، (٣٦)، (٢٨)، (٢٧) ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن (١٩) ساڵ، نۆ لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەك تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، (٦) تووشبوو دانیشتووی قەزای كفری، (٤) تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار، (١) تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد، (١)تووشبوو دانیشتووی شاری تكریت.
پارێزگای دهۆك (٦) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (٥٢) ساڵ، ئافرەتێكی تەمەن (٤٤) ساڵ وچوار كچی تەمەن(٢٠)، (١٥)، (١٣)، (٩) ساڵ، پیاوەكە نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پێنج تووشبووەكەی تر بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنێ یە، هەموویان دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٧٨٧١) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٧٤٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (٣١٨) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١ حوزەیران ٢٠٢٠