تووشبوویەکی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لەدەستدا

02-06-2020 03:59

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم گیان لەدەستدانی تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند كە دانیشتووی قەزای كفرییە لە گەرمیان.

وەزارەتەكە دەڵێت، تووشبووەكە ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵەو بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە 30-5 لە نەخۆشخانە خەوێندراوەو دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەوە نۆیەم حاڵەتی مردنە بە ڤایرۆسەكە لە هەرێم، دوای ئەوەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە ھەولێرڕاگەیەندرا.

تووشبووەکەی ھەولێر کە گیانی لەدەستدا، پیاوێکی تەمەن 51 ساڵەو دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە بووە، هەڵگری نەخۆشیدیکەی کوشندەبووەو بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندراوەودوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەو حاڵەتانە لە كۆی زیاتر لە 750 تووشبوو تۆمار کراون، هاوكات تائێستا 432 تووشبوو چاكبوونەتەوەو ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوە، ئەوەش دوای ماوەیەك لە نزمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان كە چەند ڕۆژێك لەسەر یەك هیچ حاڵەتێك تۆمار نەدەكرا، تەندروستیی هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان كە زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزیی بن.