شۆڕش ئیسماعیل: دۆخی خراپی ناو وەزارەتی پێشمەرگە مایەی نیگەرانیی من و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووە

پەرەگراف
پاش زیاتر لە ساڵێك دووركەوتنەوەی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر ئەركەكەی و دەڵێت "دۆخی خراپی ناو وەزارەتی پێشمەرگە مایەی نیگەرانیی من و دۆستەكانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووە".
شۆڕش ئیسماعیل لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی "لەو ماوەیەی كە بە كۆمەڵێك هۆكاری نەخوازراو لە ئەركەكەم دووركەوتمەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە قۆناغێكی دژواردا تێپەڕیوە و پرۆسەی ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكای پێشمەرگە خاو بووەتەوە".
وەزیری پێشمەرگە دەڵێت "لەبەر هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی دۆخەكە و لەپێناو بەرژەوەندیی هێزی پێشمەرگە، لەمڕۆوە كارەكانمان درێژ پێ دەدەنین".
شۆڕش ئیسماعیل داوای لە لە یەكێتی و پارتی كرد كە "هاوكاریی تەواومان بكەن لەم ئەركە سەختەی پرۆسەی چاكسازی لەناو وەزارەت و هێزی پێشمەرگە".