تووشبوویەکی کۆرۆنا لە ھەولێر گیانی لەدەستدا

06-06-2020 11:10

پەرەگراف

تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ھەولێر گیانی لەدەستدا، بەوەش کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە ھەرێم گەیشتە ١٩.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵەو دانیشتووی کامەران سیتییە لە شاری ھەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن لەلایەن تیمی تایبەتی تەندروستییەوە دەنێژرێن و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازرێنەوە.

ھەروەھا ژمارەی تووشبووان ھەزار کەسی تێپەڕاندووەو زۆرینەیان لە سلێمانی و پاشان ھەولێرو دھۆک و ھەڵەبجەن.