تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

06-06-2020 01:34

پەرەگراف

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، یەك تووشبوو لە هەولێر گیانی لەدەستداوە، 74 تووشبووی نوێ تۆماركراون‌و 4 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

راگەیاندراوی ژمارە (١٠٢)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین

تاوەكو ئەوڕۆ (12760) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (944) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (205) لە هەولێر، (63) لە سلێمانی، (676) لە دهۆك. وە (11816) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (329) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا: (1152) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (268) هەولێر، (482) سلێمانی، (400) دهۆك، (2) گەرمیان.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (85816) پشكنین بووە)

3. دەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو:

(1) گیان لەدەستدان، (4) چاكبووەوە، (74) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

•پارێزگای هەولێر (29) پۆزەتیڤ و (1) گیان لەدەستدان: (5) پیاو و (9) ئافرەت و (3) كچی گەنج، (12) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.

•پارێزگای سلێمانی (45) پۆزەتیڤ و (4) چاكبووەوە :

شاری سلێمانی (43) پۆزەتیڤ: (28) پیاو و (13) ئافرەت و كچێك و كوڕێكی گەنج، چوار تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیكە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (2) پۆزەتیڤ و (4) چاكبووەوە: پیاوێكی تەمەن (47) ساڵ و منداڵێكی تەمەن (9) ساڵ، ھەردووكیان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان لە قەزای كەلار.

4. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (1089) تووشبوو، لەنێویاندا (19) مردن هەیە و (448) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (622) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە

(https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٦ی حوزەیران ٢٠٢٠