په‌ره‌گراف
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به هه‌ڵه و یاسایه‌كی ده‌ركراو بۆ یه‌ك كه‌س ناو ده‌بات. ده‌شڵێت: نه كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، نه ده‌نگیش به كاندیدی هاوبه‌شی سێ لایه‌نه‌كه ده‌ده‌ین.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت "ئێمه خودی پرۆسه‌كه هه‌ر له پرۆژه یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، به هه‌ڵه ده‌زانین و پێمان وایه له‌بریی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ڕابردوو، تووشی كێشه‌ی دیكه‌مان ده‌كات و سیستمی سیاسیی و حوكمڕانی له هه‌رێم ده‌خاته به‌رده‌م قه‌یرانی دیكه ".
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ دوا بڕیاری داوه و ڕایگه‌یاندووه "دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ، ئێمه نه كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، نه ده‌نگیش به كاندیدی هاوبه‌شی سێ لایه‌نه‌كه ده‌ده‌ین".
به‌پێی ڕێككه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان، ئه‌و سێ لایه‌نه یه‌ك كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، ئه‌ویش نێچیرڤان بارزانیی كاندیدی پارتییه.
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پرۆژه‌كه‌ی خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، به "پرۆژه‌یه‌كی هاوسه‌نگ" وه‌سف ده‌كات، كه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت "پشتگوێ خرا".
له‌باره‌ی یاسای كراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیشه‌وه، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پێی وایه "ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، زیاتر له‌وه ده‌چێت كه یاسا بۆ كه‌سێك ده‌رده‌كه‌ن، نه‌ك بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه باس له هه‌وڵی ڕێككه‌وتنێك له نێوان فراكسیۆنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌نیازه خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات.