
پەرەگراف
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە ٧ حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بە میكانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێدەكاتەوە.
د.جوتیار عادل دەشڵێت: وەزارەت، دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەكانی سەر بە وەزارەت پابەند دەبن بە دەوام پێكردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فەرمانبەران و بەشێوەیەكی تەناوب.
وتەبێژەكەی حكومەت ئەوەش دەخاتە ڕوو، لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانیش ڕێوشوێنی تەندروستی بۆ چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییان و سەرلێدەران دەگرێتەبەر كە بەبێ بەریەك كەوتن و ڕۆتین مامەڵەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
داواش لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەكات بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.