تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداو ٦٦ حاڵەتی نوێ دەستنیشان کران

06-06-2020 10:41

پەرەگراف

پیاوێکی تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە ھەرێم گەیشتە ٢٠ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ئەو پیاوە تەمەنی ٥٥ ساڵ و دانیشتووی تاسڵوجە بووە لە شاری سلێمانی و دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ٦٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سی و ھەشت پیاو و بیست و چوار ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و دوو منداڵ، سێزدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە تووشبووانی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.

سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان.
شەست تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.