چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

07-06-2020 10:55

پەرەگراف

چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

بەوەش کۆی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ھەرێم گەیشتە ٢٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو چوار تووشبووەوە دەڵێت: پیاوێك و سێ ئافرەتن، دانیشتووی ناو شاری سلێمانین دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد گیانیان لەدەستدا.