ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێم

07-06-2020 03:25

پەرەگراف

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، پێنج تووشبوو لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوەو لە سەرتاسەری ھەرێم ١٣٣ تووشبووی نوێ تۆماركراون‌.

ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٣)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٨١٥) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٧٧٦) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٠٦) لە هەولێر، (٣٣) لە سلێمانی، (٥٣٧) لە دهۆك. وە (١٢٠٣٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٥٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (١٧٧٤) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٦٩٢) هەولێر، (٦٥٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢٠) گەرمیان، (٤) ڕاپەڕێن. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٨٧٥٩٠) پشکنین بووە)

3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان لەدەستدان، (١٣٣) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٣٩) پۆزەتیڤ: (٢٠) پیاو و (٧) ئافرەت و (٤) کچی گەنج و (٨) منداڵ، بیست و چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە نۆ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و شەش تووشبووی دیکە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی خانزاد، ژیان، نەورۆز، گوندی ئینگلیزی، گەڵاوێز،ھەولێر سیتی، ئیسکان، ڕاپەڕین، ئاشتی ٢، ناحیەی دارەتوو، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان، کەمپی دارە شەکران، گوندی شمام، قەزای کۆیە، قەزای چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێر.

• پارێزگای سلێمانی (٩١) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لەدەستدان:

شاری سلێمانی (٦٧) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لە دەستدان: (٣٩) پیاو و (٢٤) ئافرەت و (٢) کوڕی گەنج و (٢) منداڵ، سێزدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە تووشبووانی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، شەست تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەك تووشبووی نوێ گیانی لە دەستدا و چوار لە تووشبووانی پێشوو کە لەسەر ئامێری هەناسەدان بوون گیانیان لە دەستدا.

ئیدارەی گەرمیان (٢٠) پۆزەتیڤ: (١٠) پیاو و (٢) ئافرەت و (٢) کوڕی گەنج و (٦) منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.

ئیدارەی ڕاپەڕین (٤) پۆزەتیڤ: پیاوێك و (٢) ئافرەت و کوڕێکی گەنچ، تووشبووێکیان نیشانەی نەخۆشی ھەیە، تووشبووانی تر ھەمووی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای ڕانیە، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سەردەم لە قەزای ڕانیە، یەك تووشبووی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە چواڕقوڕنە.

• پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ: ئافرەتێك و کچ و کوڕێکی گەنج ، ھەموو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.

4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٢٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٢٤) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٧٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٧ی حوزەیران ٢٠٢٠