دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پێنجوێن و سلێمانی گیانیان لەدەستدا

08-06-2020 12:34

پەرەگراف

تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانیشتووی قەزای پێنجوێن و ناو شاری سلێمانی، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

بەوەش تەنھا لە یەک ڕۆژدا حەوت کەس لە پارێزگای سلێمانی کە تووشبووی کۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە.

ھاوکات ٧١ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە لە سلێمانی و ١٥ لە ھەولێر دەستنیشان کران.