كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی سەرپێچیی تیژڕۆیی دەكەونە كار

19-01-2024 01:56

پەرەگراف

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی سەرپێچیی تیژڕۆیی دەكەونە كار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت "سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە كە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 23/01/2024، لە كاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانییەوە كامێرا جێگیرەكانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەونە بواری جێبەجێكردن و تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی".

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە سەرجەم شۆفێرانی دەكات كە "پابەندی ئەو خێراییە دیاریكراوانە بن كە لەسەر شەقامەكان بەپێی هێما و تابلۆكانی هاتووچۆ بۆیان دیاری كراوە".

بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕوونی دەكاتەوە كە "ئەم كامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەك خاڵ خێراییەكان تۆمار دەكات".