چوار ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی ئێران لە هێرشێكی ئیسرائیلدا كوژران

20-01-2024 01:42

پەرەگراف

ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سەر باڵەخانەیەك لە دیمەشق ئەنجام دا و سوپای پاسداران كوژرانی چوار ڕاوێژکارى باڵای سەربازیی ئێرانی لە هێرشەكەدا ڕاگەیاند، لەناویاندا جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ كاروباری ئەمنی هەیە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا، ژمارەیەك لە هێزەكانی سوپای سووریا و چوار ڕاوێژكاری سەربازیی ئێران بە پلەی باڵا كوژراون.

بەپێی میدیاكانی ئێران، دوو لە ڕاوێژكارە ئێرانییەكان فەرماندەی فەیلەقی قودسن بە ناوەكانی حاجی سادق ئومیدزادە، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدران بۆ كاروباری ئەمنی و لەگەڵ جێگرەکەى بە ناوى حاجی غولام موحەڕەم.