قوباد تاڵەبانی: وەبەرهێنان لە سلێمانی گەیشتووەتە لوتکەو لە ٢٠ ساڵی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە

21-01-2024 11:01

پەرەگراف

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، وەبەرهێنان لە سلێمانی "گەیشتووەتە لوتکە"و ساڵی ڕابردوو بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار مۆڵەت دراوە، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

 جێگری سەرۆکی حکومەت لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت "لە سلێمانی، ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ٥٠ پڕۆژە لە هەشت سێکتەری جیاوازدا بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار مۆڵەتییان پێ دراوە و کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. وەبەرهێنان لە شارە حەیاتەکە گەیشتووەتە لوتکە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە".

"بە هەموو تواناوە بەردەوام دەبین لە گەشەپێدانی سلێمانی لە هەموو روویەکەوە، ئامانجمانە ساڵی ٢٠٢٤ و ساڵەکانی داهاتوش سلێمانی هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە و بە تایبەتیش بە ئەولەوییەتدان بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، جوڵەی بازرگانی زیاتر بکەین و گەرموگوڕییەک بە بازاڕ ببەخشینەوە" قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.