سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: لە 2023دا 62 پێشێلكاری بەرانبەر 128 كەناڵ و ‏ڕۆژنامەنووس كراوە

22-01-2024 02:11

پەرەگراف

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكان بەرانبەر بە كەناڵەكان و ‏ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی 2023ـی بڵاو كردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەكە زۆرترین پێشێلكاری لە ‏پارێزگای هەولێر تۆمار كراوە كە 19 حاڵەت بووە، هەروەها هیچ پێشێلكارییەك بەرانبەر ‏ڕەگەز مێ لە دەرەوەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن تۆمار نەكراوە.‏

ئاماری پێشێلكارییەكان: ‏

🔸 62‎‏ حاڵەتی پێشێلكاری بەرانبەر 128 كەناڵ و ڕۆژنامەنووس ئەنجام دراوە.‏
🔸‏ ڕاگرتن و دەستگیركردن: 14 حاڵەت بەرانبەر 31 ڕۆژنامەنووس.‏
🔸‏ ڕێگەنەدان بە ڕووماڵ و جیاكاری: 25 حاڵەت بەرانبەر 56 ڕۆژنامەنووس.‏
🔸‏ هێرش و سووكایەتی: 11 حاڵەت بەرانبەر 24 ڕۆژنامەنووس.‏
🔸‏ هەڕەشە: 3 حاڵەت بەرانبەر 3 ڕۆژنامەنووس.‏
🔸‏ شكاندنی كەلوپەلەی ڕۆژنامەوانی و دەستبەسەرداگرتنی: 6 حاڵەت بەرانبەر 11 ‏ڕۆژنامەنووس.‏
🔸‏ لێدان: دوو حاڵەت بەرانبەر 2 ڕۆژنامەنووس.‏
🔸‏ هەڵكوتانە سەر دەزگای ڕاگەیاندن: 1 حاڵەت بەرانبەر 1 ڕۆژنامەنووس

پێشێلكارییەكان بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان: 

🔸پارێزگای هەولێر: 19 حاڵەت
🔸‏ پارێزگای دهۆك: 14 حاڵەت
🔸‏ پارێزگای سلێمانی: 12 حاڵەت
🔸‏ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 6 حاڵەت
🔸‏ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 2 حاڵەت
🔸‏ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 1 حاڵەت
🔸‏ پارێزگای كەركووك: 5 حاڵەت
🔸‏ پارێزگای هەڵەبجە: 3 حاڵەت
🔸‏ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: 0 حاڵەت

پێشێلكارییەكان بەپێی ڕەگەز:‏

🔸‏ ڕەگەزی نێر: 62 حاڵەت
🔸‏ ڕەگەزی مێ: 0 حاڵەت