پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی ڕێککەوتنی عێراق و ئەمەریکا بڵاوکردەوە بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان و پشتیوانیی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕاگەیاند.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا دەڵێت "پێشوازی له ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا".
"هه‌رێمی کوردستان پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز له یه‌کگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش" نێچیرڤان بارزانی وادەڵێت.