جارێکی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دواخرا

27-01-2024 03:31
پەرەگراف
 
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد و سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی دواخست تا یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان لە دادگای فیدراڵی.
 
پێشتر لە ڕۆژی 13-1-2024 پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە و پێنج پەرلەمانتار خۆیان كاندید كرد، بەڵام كەسیان لە خولی یەكەمدا دەنگی پێویستیان بۆ بردنەوەی پۆستەكە بەدەست نەهێنا.
 
دەنگی كاندیدەكان بەم شێوەیە بوو "شەعلان كەریم: 152 دەنگ، سالم عیساوی: 97 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی: 48 دەنگ، عامر عەبدولجەبار: 6 دەنگ و تەڵاڵ زەوبەعی: 1 دەنگ، هەروەها دەنگی پووچ: 10 دەنگ".
 
هەریەك لە (شەعلان كەریم و سالم عیساوی) كە دەنگی یەكەم و دووەمیان بەدەست هێنا، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكەدا كێبڕكێ‌ دەكەن بۆ بردنەوەی پۆستەکە.