پەرەگراف
شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تی، به سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ريكان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، شانده‌كه له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
هەریەکە لە فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه و دیپلۆماسی له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، یاوه‌ریی فەوزی هەریری ده‌که‌ن.
سەردانی شاندەکە لە کاتێکدایە عێراق و ناوچەکە لە دۆخێکی گرژ و ناسەقامگیردان، پریشکی شەڕی حەماس و ئیسرائیل عێراق و هەرێمی گرتووەتەوەو ملیلیشیاکانی نزیک لە ئێران بە پاساوی لێدان لە ئەمەریکییەکان، دەیان هێرشیان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کردووەتەسەر هەولێرو هەریر.