پەرەگراف
به‌هۆی هه‌بوونی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكه كه‌ره‌نتین كرا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: هه‌ردوو هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوو دادوه‌رن له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار درا به كه‌ره‌نتین كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ.
لەگەڵ تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەو بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، کۆرۆنادامەزراوە باڵاکانی ھەرێمی گرتووەتەوەو دوێنێش سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 197 ئەندام پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدراوە و چەند حاڵەتێكی پۆزەتیڤ لەو پشكنینانەدا هەن.
بەهۆی ئەو حاڵەتانەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا، سەرجەم كارەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕابگرێت.