پەرەگراف
مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ئەمڕۆیش هاتنەوە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و جەختیان لە "بایكۆت تا جێبەجێكردنی داواكارییەكان" كردەوە.
داواكاریی مامۆستایان پەیوەست بە مووچە و دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە. ئەوان داوا دەكەن "مووچە نەدراوەكانیان پێ بدرێت، مووچە 30 ڕۆژ جارێك دابەش بكرێت، مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە هەمیشەیی و پلەبەرزركردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەست پێ بكاتەوە".
"ڕێگامان سەختە بەڵام بێدەنگ نابین تا وەڵام" مامۆستایانی هەڵەبجە وادەڵێن وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامیدان بە بایکۆت.