زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێم تۆمار کرا

11-06-2020 10:28

پەرەگراف

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ١٨٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ئەمەش بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوی رۆژانەیە.

حاڵەتەکانی ئەمڕۆ بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای سلێمانی ٨١ تووشبوو
پارێزگای ھەولێر ٦١ تووشبوو
دەڤەری گەرمیان ١٩ تووشبوو
دەڤەری راپەڕین ١٢ تووشبوو
پارێزگای ھەڵەبجە ٥ تووشبوو
پازێزگای دھۆك ٢ تووشبوو

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، وتیشی: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە هەزار و ٨٩١ كه‌س، تەنها ٥٥٩ نەخۆش چارەسەرکراون.

لە ئێستادا هەزار و ٢٩٧ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێری پزیشکییدان.

ھەروەھا ٣٥ تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، ٣١یان لە سلێمانی و ٤یان لە ھەولێر بووە.