پەرەگراف
ئه‌مڕۆ پاڵاوگه‌ی بێجی ده‌ستی به‌كاركرده‌وه، رۆژانه زیاتر له 150 هەزار به‌رمیل ده‌پاڵێوێت و 4 ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌مده‌هێنێت.
دەستبەکارکردنەوەی پاڵاوگەکە دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارچه دزراوه‌كانی هات کە له هه‌رێمی كوردستان بوون.
به‌وتە‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوگه‌یه، عێراق پێداویستییه‌كانی خۆی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان پڕده‌كاته‌وه‌و پێویستی به‌وه نابێت له ده‌ره‌وه هاورده‌یان بكات.
محه‌مه‌د شیاع پاڵاوگەکەی کردەوە ژە 10 ساڵ بوو لەکار کەوتبوو، سودانی له وتارێكدا وتی، زۆرێك له هاوڵاتیانی عێراقی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته گرنگه بوون، دوای وێرانكردنی پاڵاوگه‌كه، ئاماژه‌ی به‌و كه‌سانەش كرد كه له شه‌ڕی به‌رگیركردن له پاڵاوگه‌كه شه‌هیدو برینداربوون و پاڵاوگه‌ی بێجییان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركرد.
"زۆر كه‌س گومانیان هه‌بوو له‌وه‌ی پارچه‌كانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه بگه‌ڕێندرێنه‌وه، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕێندرانه‌وه" سودانی وای وت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دزینی پاڵاوگه‌كه کە تائێستا ناوی ئەوانە ئاشكرا نه‌كراوە كه له پشت دزینی پاڵاوگه‌كه‌وه بوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی وا ده‌كات تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو، عێراق له دابینكردنی ته‌واوه‌تی پێداویستی خۆی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان نزیك ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی راگرتنی هاورده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ده‌ره‌وه‌و ملیاران دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بێجی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پاڵاوتن و پیشه‌سازی نه‌وته له عێراق، له ته‌موزی 1978دا دروستكراوه، پاڵاوگه‌كه ده‌كه‌وێته پارێزگای سه‌لاحه‌دین.