کریستیانەکان نیگەرانن و دەڵێن بوون بە قوربانیی پارتی و یەکێتی

23-02-2024 10:33

پەرەگراف

لایەنە کریستیانییەکان نیگەرانن لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کە بووەهۆی هەڵوەشانەوەی کورسییە کۆتاکانیان لە پەرلەمانی کوردستان و دەڵێن: بووین بە قوربانی دوو حزبە سەرەکییەکەی هەرێم.

پێنج لایەنی کریستیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەیان لە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراقی گرت و بڕیارەكەیان بە "نادەستووری و سیاسی" ناوزەد كرد.
کریستیانەکان پارتی و یەكێتی بە هۆكاری سەرەكیی نەمانی كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان لە قەڵەم دەدەن و بە "نادەستوری" دانانی کورسی کۆتاکان دەخەنە ئەستۆی ئەو حیزبە.

دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی 11 کورسییەکەی کۆتاکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوەو بڕیاریدا کە دەبێت کورسییەکانی پەرلەمان 100 کورسی بێت.