مەسرور بارزانی گەیشتە واشنتن

25-02-2024 04:51

پەرەگراف

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئێوارەی ڕابردوو بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن، هەریەکە لە وەزیری پێشمەرگەو بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لەگەڵدایەو بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دیداریان هەبێت.

میدیای سەرۆکی حکومەت بڵاویکردەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە.