پێنج كەس لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەست دا

28-02-2024 02:08

پەرەگراف

پێنج كەس لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك گیانیان لەدەست دا.

ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك، ڕایگەیاند "كاتژمێر 10:45 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكیی قەزای بەردەڕەش - ناحیەی كەڵەك و لە نزیك گوندی قادسی مەزن، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی ئۆپترا و تانكەرێكدا ڕووی دا".

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك دەڵێت "بەهۆی ڕووداوەكەوە پێنج كەس گیانیان لەدەست داوە كە سێ ئافرەت، پیاوێك و منداڵێكن".