سێ سەربازی پاسەوانی سنوری عێراق بە 'تەقینەوەی مین' لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

10-03-2024 02:54
وێنەى ئەو سێ پاسەوانى سنوورەى کە گیانیان لەدەست داوە

پەرەگراف

سێ سەربازی هێزەکانی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی میندا لەناو بارەگای فەرماندەییەکەیان لە هەولێر، مین پێیاندا تەقییەوەو گیانیان لەدەستدا.

سامی ئیسماعیل، لە بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ڕووداوەکە بەهۆی "تەقینەوەی مین بووە لە کاتی مەشقکردن بە مەبەستی پوچەڵکردنەوەی. هیچ مەترسی و کارێکی دەرەکی نەبووە بۆ سەر فەرماندەییەکەمان، تەنیا مینێکی سەردەمی جەنگی عێراق – ئێران بووە لە کەتیبەی فەرماندەییەکەمان لە کاتی پووچەڵکردنەوەیدا تەقیوەتەوە".

ناوی ئەو سێ سەربازەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە؛ عەبدولکەریم جەلال، مەسعود عەلی و رزگار مەجید.

فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور دەکەوێتە نزیک ناوچەی کانی قرژاڵە لە هەولێر.