دادگای فیدڕاڵی: دەبێت مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم لە ‏ڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بدرێت

12-03-2024 11:34

پەرەگراف

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق تەواوی ‏ڕێكارەكانی بڕیاری دادگای تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ‏كوردستانی جێبەجێ كردووە. دادگاكە جەخت لە بڕیارەكەی خۆی ‏دەكاتەوە كە دەبێت مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی ‏كارتی بانكی لە بانكە فیدراڵییەكانەوە بدرێت.‏

دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتڕاستی دەكاتەوە كە شایستە ‏داراییەكانی فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات لەلایەن ‏وەزارەتی دارایی عێراقەوە نێردراوە، كە بریتییە لە شایستە داراییەكانی ‏كەمئەندامان، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، شایستەی دارایی ‏تایبەت بە كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گرێبەستەكان.‏

دادگای فیدڕاڵی جەخت لە بڕیارەكەی خۆی و نووسراوەكەی وەزارەتی ‏دارایی عێراقیش دەكاتەوە كە "دەبێت مووچەی مانگی ئازار (سێ‌) بە ‏شێوەی ئەلیكترۆنی و لە ڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بدرێت". ‏

نوێ‌ دەكرێتەوە...‏