دوو تووشبووی کۆرۆنا لە ھەولێر گیانیان لەدەستدا

14-06-2020 10:48

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاند.

دوو تووشبووەکە پیاوێكی تەمەن ٧١ ساڵ دانیشتووی کەسنەزان و ئافرەتێكی تەمەن ٧٠ ساڵ دانیشتووی قەزای چۆمانن.

بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە هەولێر بۆ 6 كەس بەرز بووەوە‌و لەسەر ئاستی هەرێم گەیشتە 44 حاڵەت كە 38یان لە سلێمانی بووە.

هاوكات ژمارەی تووشبوون 2 هەزارو 101 حاڵەتەو زیاتر لە نیوەیان لە سلێمانی تۆمار كراون، تائێستاش 632 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو لە ئێستادا 1427 تووشبوو لەژێر چاودێری پزیشكی دان.