وەزیری دارایی ھەرێم: گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێككەوتن

14-06-2020 02:28
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی و کونسوڵی تورکیا لە ھەولێر.

پەرەگراف

وەزیری دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، قوڵایی ستراتیجی هەرێم لەم كابینەیەدا بەغداد بووەو گەشبینن لە ماوەیەكی نزیكدا بگەن بە ڕێككەوتن.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێم سەردانی بەغداد بکاتەوە بۆ گفتوگۆو ڕێککەوتن لەبارەی نەوت و بودجە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەشڵێت، دەیانەوێت گرفتەكان لەگەڵ بەغدا لە ڕیشەوە چارەسەر بكەن.

ئەو وتانەی وەزیری دارایی، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆیدا بووە لەگەڵ هاكان كراچای کونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر کە تێیدا باسیانلە پەیوەندییە ئابوریەكانی نێوان هەرێم و توركیا كردووە.

لەبارەی پەیوەندیەکانی ھەرێم و تورکیا، ئاوات شێخ جەناب دەڵێت: پەیوەندییەكی مێژوویمان هەیە لەگەڵ توركیادا، "دەمانەوێ لە ڕوویئابووریەوە پەرە بە پەیوەندیەكانمان بدەین و پێشوازی دەكەین لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی توركیا، بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا، چونكەلە هەرێمدا ژینگەیەكی باشی وەبەرهێنان ھەیە لەسەرجەم کەرتە ئابوریەکاندا".

کونسوڵی تورکیاش ھەمان خواستی وڵاتەکەی خستووەتە ڕوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانیان لەگەڵ ھەرێم.