لە سلێمانی ٤٣٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

14-06-2020 09:23

پەرەگراف

تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی ٤٣٢ تووشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند لەماوەی ٤ ھەفتەی ڕابردوودا.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لەو ماوەیەدا، دوو هەفتەی یەکەم ١٤٣حاڵەت و دوو هەفتەی رابردووش ۲۸٥ حاڵەتی چاکبوونەوە ھەبووە.

سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم خراپترین دۆخی هەیە، زیاتر لە نیوەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو پارێزگایەن، ھاوکات لەکۆی ٤٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە ٣٨یان لە سلێمانی و ٦یان لە ھەولێر بووە.