لە لافاوەکەی دهۆکدا ٣ کەس گیانیان لەدەستداو ٥٠ ئۆتۆمبێل و ١٦٠ خانوو زیانیان پێگەیشت
پەرەگراف
لە لافاوەکەی دوێنێی شاری دهۆکدا ٣ کەس گیانیان لەدەستداو ٥٠ ئۆتۆمبێل و ١٦٠ خانوو زیانیان پێگەیشت، بەپێی ئامارەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان کە سەربە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمە.
هەروەها ١١ کەس برینداربوون و ١٢٠ کەسیش ڕزگار کراون، ٦٢٧ کەسیش لە هۆتێل و مۆتێلەکاندا نیشتەجێ کراون.
شەپۆلی بەهێزی بارانبارین شەوی ڕابردوویش بەردەوام بوو، بووەهۆی دروستبوونەوەی لافاو لە دهۆک و لە زاخۆو ئاو بەشێک لە پردی دەلالی داپۆشی.