سوودانی: هیچ جێگرەوەیەك بۆ كاركردنی پێكەوەیی نییە

21-03-2024 11:36

پەرەگراف

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە پەیامێكدا بەبۆنەی نەورۆزەوە، بە زمانی كوردی پیرۆزبایی لە گەلی كورد دەكات و دەشڵێت "نەورۆز بیرمان دەخاتەوە كە هیچ جێگرەوەیەك بۆ كاركردنی پێكەوەیی نییە".

سوودانی پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی بە سێ‌ زمانی عەرەبی، كوردی و ئینگلیزی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەڵێت "گەرمترن پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كوردی ئازیزمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق و هەموو گەلی عێراقی بەڕێزمان دەكەم".

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیامەكەیدا دەشڵێت "نەورۆز ئەوەمان بیر دەخاتەوە كە هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ كاركردنی پێكەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەها هاوبەشەكان و یەكچارەنووسی و ئەو داهاتووەی ئێمە لە سەرانسەری عێراق پێكەوە دەینەخشێنین".

سوودانى ئاماژەى بەوەش کردووە کە "لەژێر ڕۆشنایى بەرنامەى حکومەتدا" بەردەوامن لە "کارکردن بۆ بونیادنان و پتەوکردنى هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانى خواست و ئامانجە هاوبەشەکانى گەلى عێراق".

دەقى پەیامەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق: