مەسرور بارزانی: بڕیارماندا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو

27-03-2024 04:43

پەرەگراف

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆبوەوەو ئەم بڕیارانەی دەرکرد:

1- دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 ی 2024.

2- ئامادەكاری بۆ مووچەی مانگی 3 ی 2024.

3- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە تەرخانكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون.

4- داشكاندن لە پارەی كەڵەكەبووی كارەبا و سزای هاتوچۆ و ئاو بە ڕێژەی 20% وە 50%ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت و 20% لە كرێی خوێندنی پارالێل.

5- داشكاندنی ڕسوماتی شارەوانی بەتایبەت كرێی كرێچییەكان بە ڕێژەی 20%.

6- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران و كاسبكاران و كەمدەرامەتان.