
پەرەگراف
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و هێزە ئەمنى و چەکدارەکان کە حکومەتى عێراق مووچەکەى نەناردوون، لە لیستى مووچەدا نین.
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٣/٣٠ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات.
لیستی مووچە کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، مووچەی پێشمەرگە، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و هێزە ئەمنیی و چەکدارەکان و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی تێدا نییە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێم ڕەتی کردەوە مووچە دابەش بکات هەتا پارەی هێزە ئەمنیی و چەکدارەکانیش لە بەغداوە ڕەوانەی هەولێر نەکرێت.