گۆڕان داوا دەکات لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکرێت

15-06-2020 10:27

پەرەگراف

فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان بە تووندی ئیدانەی ھێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکەنو داوا لە عێراق دەکەن بە بەرپرسیارێتی خۆی ھەستێت و لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکات.

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ پەرەگراف نێردراوە، دەڵێت"داوا لە حکومەتی ئیتیحادیئەکەین کە بە بەرپرسیاریی خۆی ھەستێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی دەوڵەتی تورکیا دابنێت و، بەڕەسمی لە ئەنجومەنی ئاسایشینەتەوە یەکگرتوەکان سکاڵا تۆمار بکات".

فراکسیۆنەکە لە ھەمان کاتدا داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات، لەبری پەنا بردن بۆ ھێز، کە بە ھیچ شێوەیەک چارەسەری گرفتەکان ناکات،لەڕێی گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، کێشەی گەلی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات.

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە شەوی ڕابردوو هێرشێكی فراوانیان كردەسەر بنكەوبارەگاكانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان، توركیا دەڵێت، 81 بنكەی پەكەكەی كردووەتە ئامانج. پەکەکەش ڕایگەیاند، ھیچ زیانێکیان نەبووە.

ھاوکات فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت"ئەم هێرش و پەلامارە، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسانێودەوڵەتیەکان  و سەروەری خاکی عێراق وهەرێمی  کوردستانە. بەتایبە ت بۆ سەر کامپی مخمور کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە، ئەمشێوازە لەجەنگ و توندوتیژی  و هێرشکردنەسەر خەڵکی  مەدەنی زۆر تاقیکرایەوە. ھیچ ئەنجامێکی نەبوەو نابێت، ئەمە چەندەمین جارەھاوڵاتیان دەکرێنە قوربانی و ڕەزو باخی بەرهەمی ساڵانەیان دەسوتێندرێت".

فراکسیۆنەکە داوا لە تورکیا دەکات دەرگای ئاشتی بکاتەوەو کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکات، دەشڵێت"داوا لە حکومەتیعێراق و بەتایبەت سەرۆکی کۆمارو وەزارەتی دەرەوە دەکەین ھەڵوێستی جدیان ھەبێت، داوا لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم دەکەین لەسەرئەم پێشێلکاریە بەدەنگ بێن".

لە بۆردومانەكەی شەوی ڕابردووی تورکیا فڕۆكەی ئێف 16و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان‌و تانك بەكارهێنراون، هەریەكە لە؛ قەندیل، شەنگال، زاپ،هەفتانین، خواكوڕوك‌و دەوروبەری كەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور كە ئەندام‌و لایەنگرانی پەكەكەی تێدایە كراونەتە ئامانج‌و بە چڕییبۆردومان كراون.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەكە لە ژێر ناوی "چنگهەڵۆ" بووەو خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا، لە ناوەندیئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی كردووەو لەڕێی ئامێری بێتەلەوە پەیوەندی بەو فڕۆكەوانانەوەكردووە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەشدارییان كردووە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە بۆردوومانەكاندا زۆرترین ئەو چەك‌و تەقەمەنییانە بەكارهێنراون‌و كە لەلایەن توركیاخۆیەوە بەرهەم هێنراون‌و "81 ئامانجی پەكەكەیان پێكاوە"، بەبێ ئەوەی باسلە هیچ زیانێك بكات.

بەرگریی توركیا هۆكاری بۆردومانەكە بۆ زیادبوونی هێرشی پەكەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر بنكەو یەكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی.

ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام لەلایەن توركیاوە كراونەتە ئامانج بۆ لێدانی پەكەكە، ناوەڕاستی مانگی 4ی ئەمساڵیشتوركیا لە زینی وەرتێ بارەگایەكی پەكەكەی كردە ئامانج‌و سێ گەریلا شەهید بوون، هەمانكات بۆردومانی كەمپی مەخموری كردو سێ ژنیدانیشتووی كەمپەكەی شەهید كرد.

لەو هێرش‌و سنوربەزاندنانی توركیا ئەنجامیان دەدات، هەرێمی كوردستان هەڵوێستی ڕوونی نییە دژی توركیا‌و بەرپرسانی هەرێم هەركاتباسی هێرشەكانی توركیا دەكەن سەرەتا دەڵێن، پێویستە پەكەكە لە خاكی هەرێم بچێتە دەرەوەو گۆڕەپانی شەڕ بەتەواوەتی بگوازێتەوە بۆباكوری كوردستان.

توركیا لە 1995وە بنكەی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان دامەزراندووەو ساڵی 2017 ژمارەی بنكەكانی زیادكردو ساڵی دواتریش هێزێكیزۆری زەمینیی هێنایە ناو خاكی هەرێم.

هەرچەندە ئامارێكی وردو فەرمیی لەبەردەستدا نییە دەربارەی ژمارەی بنكەو سەربازانی توركیا لە خاكی هەرێم، بەڵام زیاتر لە 10 بنكەوسەدان سەرباز دەبن‌و زۆرینەیان لە ناوچەكانی بادینانن لە پارێزگای دهۆك.

توركیا بە پاساوی شەڕ دژی پەكەكە خاكی هەرێمی كوردستانی بەزاندووە، ئەو وڵاتە چەندین تۆپ‌و تانك‌و فڕۆكەی جەنگیی‌و چەك‌وپێداویستی دیكەی سەربازیی هێناوەتە خاكی هەرێم.

ئەو ناوچانەی توركیا ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجامدەدات شاخاویی‌و سەختن، ئۆپەراسیۆنەكان بە پاڵپشتی دەزگای هەواڵگریی‌و هێزی ئاسمانیتوركیایە.