کۆمەڵى دادگەرى بە ٥٠ کاندیدەوە دەچێتە هەڵبژاردن و 'چاوەڕێى کورسیى زیاتر'ـە

31-03-2024 02:06

پەرەگراف

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لیستی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد. كۆمەڵ بە 50 كاندید بەشداریی هەڵبژاردن دەكات، لەناویاندا ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و سەركردایەتی و پەرلەمانتاری پێشووی حیزبەكە هەن.

عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە خولی پێشووی پەرلەمان، سەرۆكی لیستی كۆمەڵە لە بازنەی پارێزگای هەولێر، لە بازنەی پارێزگای سلێمانییش ڕێبوار حەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و وتەبێژی پێشووی كۆمەڵ، سەرۆكی لیستە، لە بازنەی پارێزگای دهۆك مامۆستایەكی ئایینی بە ناوی مەلا عەنتەر سەرۆكی لیستەكەیە و لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجەیش كادیرێكی دیاری ئەو حیزبە بە ناوی تۆفیق مستەفا سەرۆكی لیستە.

جگە لە سەرۆكی لیستەكانی هەولێر و سلێمانی، كاندیدی ژمارەی دووی كۆمەڵ لە هەولێر كە شوان ڕابەرە، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای حیزبەكەیە. سێ‌ ئەندامی سەركردایەتیش بە ناوەكانی (سامان ڕەباتی، قومریە بەرزنجی، عەبدولستار ڕێكانی)، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆك كاندیدن. هەروەها جگە لە عەبدولستار مەجید، دوو پەرلەمانتاری پێشووی كۆمەڵ بە ناوەكانی (ڕووپاك ئەحمەد، بەدریە ئیسماعیل) لە هەولێر و سلێمانی بۆ ئەم خولەی پەرلەمانیش کاندیدن.

هەرچەندە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جارێكی دیكە وادەی پێشكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدەكانی تا 31-3-2024 درێژ كردەوە کە ئەمڕۆ دواڕۆژە، بەڵام كۆمەڵی دادگەری لە كۆتا ڕۆژی وادەی پێشوو كە 28ـی ئەم مانگە بوو، ناوی كاندیدەكانی پێشكەش كرد.

بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری، ڕایگەیاند "لیستێكی 59 كاندیدیمان ئاڕاستەی كۆمسیۆن كردووە، كە لە بازنەی هەولێر 15 كاندید، بازنەی سلێمانی 32 كاندید، هەریەك لە بازنەكانی دهۆك و هەڵەبجەیش یەكی شەش كاندید هەن".

بەپێی زانیارییەكانی پەرەگراف، نۆ كەس لە كاندیدەكانی كۆمەڵ بانگەشەی هەڵبژاردن ناكەن، بەشێكیان كشاونەتەوە و بەشێكیشیان تەنیا بانگەشە ناكەن. سەرچاوەیەك لە كۆمەڵی دادگەری بە پەرەگرافی وت ئەو كاندیدانە "بە ویستی خۆیان و بەبێ‌ بوونی هیچ كێشەیەكی حیزبی" نایانەوێت بانگەشە بۆ خۆیان بكەن. پێنج كاندید لە سلێمانی، دوو لە هەولێر و دوو لە دهۆك ناچنە بانگەشەوە.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان حەوت كورسیی بەدەست هێنا. بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی حیزبەكە دەڵێت "چاوەڕوانیمان ئەوەیە ژمارەی كورسییەكانمان زیاد بكەن".

لیستی ناوی كاندیدانی كۆمەڵی دادگەری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان:

بازنەی پارێزگای سلێمانی:

1- ڕێبوار حەمەد خزر
2- باوەڕ جەمال ئەحمەد (باوەڕی شەهید جەمال شارباژێڕی)
3- دیاری محەمەد نووری (حاجی دیاری)
4- عیرفان عوسمان محەمەد خزر
5- شنۆ عەبدوڵڵا محەمەد
6- عەبدوڵڵا عەبدولكەریم مەحموود (مەلا عەبدوڵڵا خوڕخوڕەیی)
7- ئەبووبەكر ئەحمەد خدر
8- حەكیم حەمد ئەحمەد
9- محەمەد ئیبراهیم عومەر (محەمەدی وەرزش)
10- كاوە تۆفیق حەمە حمەئەمین (حاجی كاوە پێنجوێنی)
11- سەلمان عەبدوڵڵا كاكەمەلا ڕەسووڵ (سەلمان كۆچەری)
12- سەباح ساڵح محەمەدئەمین مەحموود (سەباح قارەمانی)
13- مرواری محەمەد عەلی پیرۆت
14- ئیحسان یاسین محەمەدئەمین (ئیحسان زەڵمی)
15- بەدریە ئیسماعیل مەحموود (بەدریە سیوەیلی)
16- كەژاڵ محەمەدئەمین عەلی
17- عەبدولڕەحمان خالید محەمەد
18- هێرۆ عەتار حەمەڕەشید
19- سیامەند سابر ئەڵڵاكەرەم (سیامەند چووچانی)
20- سەروەر سڵێمان مەجید (سەروەری مام سڵێمان)
21- هەژار حاتەم حەمەكەریم
22- سامان حەمەساڵح فەقێ قادر (سامان ڕەباتی)
23- سیروان حەمەخان ڕەحیم
24- بیلال حەمە بابەكر (بیلال زەنگڵ)
25- پەیوەند عومەر ئەحمەد
26- سادق گەرمیانی
27- سەردار عەبدولستار (سەردار تیلەكۆیی)

بازنەی پارێزگای هەولێر:

1- عەبدولستار مەجید قادر
2- محەمەد حسێن مەجید (شوان ڕابەر)
3- قومریە محەمەد نەجیب (قومریە بەرزنجی)
4- ڕووپاك ئەحمەد ڕەحمان ڕەسووڵ
5- مریەم عەبدوللەتیف مەحموود شێخە
6- د. ئەحمەد سۆفی حامید ئیسماعیل
7- د. ئەحمەد جەمال محەمەد هەرتەلی
8- ڕێباز محەمەد ڕەشید سەلیم
9- فەرمان میر سویدین حەمەد قادر
10- شیلان عەبدوڵڵا سدیق ڕەسووڵ
11- سەرهەد عوسمان
12- ئەنوەر سەباح عوسمان حەمەد
13- موەفەق حسێن محەمەد حەسەن (م. موەفەقی حیكمە)

بازنەی پارێزگای دهۆك:

1- عەنتەر عیسا عەبدوڵڵا (مەلا عەنتەر بادینی)
2- عیسا سدیق سەعید (د. عیسا بەرواری)
3- عەبدولستار تەمەر ئیسماعیل (عەبدولستار ڕێكانی)
4- سەلاح حاجی عوسمان فەتاح

بازنەی پارێزگای هەڵەبجە:

1- تۆفیق مستەفا
2- عەباس محەمەد
3- ڕازان ئەبووبەكر
4- بەهار كەریم
5- نەسرین غەفار
6- عادل عیززەت