تەواوی مووچەی مانگی سێ لە بەغداوە گەیشتە هەولێر

07-04-2024 01:54

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی مووچەی مانگی ئازار کە بڕەکەی ٣٩٠ ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتەکە دڵنیایی دەدات کە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی، پێش جەژن مووچەکانیان وەردەگرن بەپێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتەوە ڕاگەیەنراوە.

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێم و گەیشتنە ڕێککەوتنی نێوان هەولێرو بەغداد و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە، مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەی ٨ ڕۆژدا دوو مووچەی مانگەکانی شوبات و ئازاری ئەمساڵیان وەرگرت، ئەوەش بۆ یەکەمجارە ڕوودات کە دوو مووچە لە ماوەیەکی هێندە نزیک لە یەکدا دابەش بکرێت و بازاڕەکانی هەڕیم بووژانەوەیان پێوەدیارە.