ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوەو دەیان دووکان سووتان

08-04-2024 10:17
پاشماوەی ئاگرەکەی بەیانیی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگەی هەولێر.

 

پەرەگراف

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوەو دەیان دووکان سووتان.

بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگرەکە بە دوو قۆناغ کەوتووەتەوە سەرەتا ئاگرێک کەوتووەتەوەو تیمەکانیان کۆنتڕۆڵیان کردووە، پاش کاتژمێرێک پەیوەندییان پێوە کراوەتەوە کە لە هەمان بازاڕ ئاگرێکی گەورە هەیە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە. 

لەنگەی شاری هەولێر یەکێکە لە بازاڕە زۆرقەرەباڵغەکان و سەدان دوکانی تێدایە، ڕۆژی 27-2-2024یش ئاگرێکی گەورە لەو بازاڕە کەوتەوەو سەدان دووکان سووتان، دووکانەکانی ئەمڕۆیش بەشێکیان هەمان ئەو دووکانانەن کە ئەوکات سووتان.

بەشێک لە دووکاندارەکانی بازاڕەکە گومانیان هەیە کە کەوتنەوەی ئاگر لەو بازاڕە "بە دەستی ئەنقەست" بێت.