یەکەم ڕۆژی جەژن باران دەبێت

09-04-2024 02:40

پەرەگراف

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ کە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاوییەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ سێ شەممە 9- 4- 2024

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات هەورە تریشقەشی لەگەڵدادەبێت هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. لەگەڵ بارینی باران پێشبینی دەکرێ خێرایی با زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشور و ناوەراستی هەرێم. وە لە هەندێ ناوچە ى دەشتى هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە ) وە هەندێ ناوچەى ڕۆئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ) ئیدارەى ڕاپەڕین و قەزای کۆیە و دەورو بەرى ئەگەرى بارانى بەلێزمە هەیە

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .

خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س. لە کاتی باران بارین بەرز دەبێتەوە بۆ سەرووی 30کم/س

ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات دەبێت .

مەوداى بینین / 6 - 9 کم

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی چوار شەممە 10- 4- 2024

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاویەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە( 3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س .

ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات دەبێت.

مەوداى بینین / 8 - 9 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 23

سلێمانی : 22

دهۆک : 21

کەرکوک : 25

هەڵەبجە : 22

زاخۆ : 22

سۆران : 17

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 27