لە هەولێر بەهۆی لافاوەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

09-04-2024 11:59

 

پەرەگراف

ئەمشەو بارانی بەخوڕ پارێزگای هەولێری گرتەوەو بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو چەندین هاووڵاتیی دیکە زیانی ماددیان پێگەیشت.

بەرگری شارتانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە ئۆتۆمبێلێک کەوتە گۆمێکەوە لە سنوری کۆڕێ و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا، لەکاتی دەرهێنانەوەی تەرمی ئەو شۆفێرەدا کارمەندێکی بەرگری شارستانی برینداربووەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرمام کراوە.

بارانەکە بووەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لە شەقامی 100 مەتریی هەولێرو ژمارەیەک گەڕەک، لە بازاڕی تەیراوەش ئاو چووە چەندین دووکانەوە.