ئاگادارییەکی بەپەلە لە تەندروستی سلێمانییەوە

16-06-2020 07:03

پەرەگراف

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا تەندروستییان ناجێگیرەو ٢٠ تووشبوو لە دۆخێکی خراپدان.

د.یاد نەقشبەندی دەشڵێت "تکایە ھاوکارمان بن لە بەخشینی پلازمادا بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکانمان".

پارێزگای سلێمانی لەسەرئاستی هەرێم خراپترین دۆخی هەیە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە نیوەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم لەو پارێزگایەن، ھاوكات لەكۆی ٥٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە ٤٧یان لە سلێمانی و ٧یان لە ھەولێر بووە.