ئێران بە 'دەیان درۆن' هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌ كرد

13-04-2024 11:11

پەرەگراف

ئێران لە ڕێگەى دەیان فڕۆکەى بێفڕۆکەوان (درۆن)ـەوە هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد و لە ئاسمانى عێراقدا جووڵەى درۆن دەبینرێت.

كەمێك لەمەوبەر پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە ئێران هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕێگەی چەندین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەست پێ‌ كرد.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە ژمارەیەك شوێنی عێراق لەوانەش بەسرە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بینراون. ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی جووڵی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ئاسمانی عێراق، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراونەتەوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حیزبوڵای لوبنان بە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو و سێ مووشەك هێرشی كردە سەر باكووری ئیسرائیل، لە بەرامبەردا ئەوانیش باشووری لوبنانیان بۆردوومان كرد.

كەمێك لەمەوبەریش بینیامین ناتانیاهوو، سەرۆكوەزیران ئیسرائیل، ڕایگەیاند كە بۆ بەرگری و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی ئێران ئامادەن.