هێمن هەورامی‌و مونا قەهوەچی بۆ ڕێواز فایەق: نووسراوەكەت هیچ بەهایەكی یاسایی نییە

16-06-2020 08:52

پەرەگراف

جێگری سەرۆكی پەرلەمان‌و سكرتێری پەرلەمان وەڵامی نووسراوێكی ڕێواز فایەق دەدەنەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر سۆران عومەر، لە وەڵامەكەدا بڕیارەكەی ڕێواز فایەق بە پێچەوانەی یاساو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە قەڵەم دەدەن‌و دەڵێن، هیچ بنەماو بەهایەكی یاسایی نییە.

لە وەڵامەكەیاندا هێمن هەورامی‌و مونا قەهوەچی، 10 هۆكاریان خستووەتە ڕوو كە پێیانوایە بڕیارەكەی سەرۆكی پەرلەمان بەو هۆكارانە پێچەوانەی یاسایەو تێیدا دەشڵێن "ئەم نووسراوەتان بۆ لەناوبردنی شكۆی پەرلەمان‌و دیموكراسیەت‌و دەنگی زۆرینەی پەرلەمانە".

ئەو وەڵامە دوای ئەوەدێت سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە كە بەهۆیەوە پارێزبەندیی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا، ئەوەش ناڕەزایی پارتی لێكەوتەوە.

دەقی وەڵامەی هێمن هەورامی‌و مونا قەهوەچی