نێچیرڤان بارزانی: چاوم لەوەیە لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ تاوتوێ کردنی پرسە گەرمەکان
پەرەگراف
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەغدایەو ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێریش دەکات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا مێژووییەو پرسی گەرم تاوتوێ دەکەین.
ئەردۆغان نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغداد و لە لایەن محەمەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لێ کراو بڕیارە هەردوو وڵات ئەمڕۆ ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتنامە واژۆبکەن لەسەر پرسە جیاوازەکان لە ناویاندا دۆسیەکانی پەیوەست بە؛ ئاسایش، نەوت، ئاو و ڕێگای گەشەپێدان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت: "سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی هەستیاری ناوچەکەدا دێت. ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا".
"چاوم لەوەیە لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ ئەوەی پرسە گەرمەکان تاوتوێ بکەین لە ناویاندا؛ ئاشتی، سەقامگیری و گەشەی ئابووری".
ڤیدیۆی پێشوازیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەغداد