لە دوکان بارهەڵگرێک خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کێشاو بریندار هەیە

26-04-2024 11:40

پەرەگراف

لە قەزای دوکان ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویداو بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلداو 25 کەس بریندار بوون.

 

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە پەرەگرافی وت: دوائاماری ڕووداوە هاتوچۆکەی قەزای دووکان، 25 بریندار هەیە و 2 بریندار بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون، پێنج بریندار لە نەخۆشخانەی شەهید غەریب لە دووکان لەژێر چاودێریدان 18 برینداریش ڕەوانەی ماڵەوە کراون.

عەمید ئاسۆ وتیشی: 17 ئۆتۆمبێل زیانی بەرکەوتووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە هاوڵاتیەکی خەڵکی بەغدادە و لە ئێستادا دەستبەسەرە لەبنکەی پۆلیسی دووکان.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا شەقامەکە کۆنترۆڵکراووە و هاتوچۆ ئاسایی بوەتەوە و ڕێگاکان پاککراوەتەوە.

بارهەڵگرەکە زیانی ماددی زۆری بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاندووەو هاتووچۆی دوکان دەڵێت "شۆفێری بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە".