وتەبێژی حکومەت: لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرایە ئامانج و چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون

26-04-2024 09:56

 پەرەگراف

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش  کاریگەری دەبێت لەسەر  کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو.

 

دەقی بەیاننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

لەماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو.

ئەم هێرشە دوبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی 
حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.

داواکارین لە خودای گەورە کە جێگای شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش شیفایان بۆ بێت.

پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان